به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ«فەیسەڵ میقداد» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا کە سەردانی عوممانی کردووە، وتیشی: سوپای سووریا توانیویەتی ٤٠ موشەکی ئیسرائیل بە ئاسمانەوە بتەقێنێتەوەو تەلەبیب ھیچ دەستکەوتێکی مسۆگەر نەکردووە، بە تایبەت لە ناوچە سەر سنوورییەکاندا.
میقداد، ھەڵوێستی عوممان لە ھەمبەر قەیرانی سووریاو پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی بە ڕێک و ئەرێنی نرخاندو لە سەر ڕۆڵی ئەم وڵاتە لە مەڕ داکۆکی کردن لە گەڕانەوەی سەقام و پاوەجێیی بۆ سووریا لە ئاراستەی گێڕانی دووبارەی ڕۆڵی ناوچەیی و عەرەبیی خۆی پێی داگرت.
وەزیری دەرەوەی سووریا لە بارەی گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ نێو کۆمکاری عەرەبیش وتی: نەخبوونی سووریا لە کۆمکاری عەرەب کەم و کوڕی و نوقسانییەکە لە چالاکییە ھاوبەشە عەرەبییەکاندا.
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی شەممە بۆ ئەنجام دانی گەشتێکی چەند ڕۆژەدا گەییشتە «مەسقەت»ی پێتەختی عوممان.
342/